هەولێر یازدەیەمین گرێبەستی نوێی راگەیاند

هەولێر دوو یاریزانی دیكەی گواستەوە

ئەحمەد زیرۆ یاریزانی نوێی یانەی هەولێر ـ یاریگەی فرەنسۆ هەریری ـ 18 ئابی 2025
ئەحمەد زیرۆ یاریزانی نوێی یانەی هەولێر ـ یاریگەی فرەنسۆ هەریری ـ 18 ئابی 2025

یانەی هەولێر گرێبەستی دوو یاریزانی دیكەی راگەیاند بەمەش ژمارەی یاریزانە نوێیەكانی قەڵاومنارە گەیشتە یازدەیەمین گرێبەستی ئەم هاوینە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18 ئابی 2025، یانەی هەولێر گواستنەوەی ئەحمەد زیرۆی بەرگریكاری یانەی شورتەی راگەیاند، ئەمەش لە كاتێكدایە ئەو ئەستێرە كوردە 3 نازناوی خولی نایابی عێراقی لەگەڵ شورتە بەدەستهێنا و پێشتر یاریی بۆ یانەی زاخۆش كردووە و خەڵكی شارەدێی رۆڤیایە سەر بە شارۆچكەی بەردەڕەش.
لە لایەكی دیكەیشەوە، یانەی هەولێر لەسەر داوای باسم قاسمی راهێنەر، گواستنەوەی هومام تاریقی راگەیاند، ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو یاریی بۆ تەڵەبە كرد و پێشتر لە خولی قەتەری، ئێرانی و ئیماراتیش یاریی كردووە.