به‌هۆی ئه‌م قسانه تۆخێل له راهێنه‌رایه‌تی سانجێرمان ده‌رده‌كرێت
ئه‌م راهێنه‌ره به‌هێزترین به‌ربژێره بۆ شوێنگره‌وه‌ی تۆخێل

ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌خێرایی وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی تۆماس تۆخێڵی راهێنه‌ریان دایه‌وه و داوایان لێ‌كرد رێز له سیاسه‌تی ئیداره‌ی یانه‌كه بگرێت و پێشبینی دوورخرانه‌وه‌شی لێ ده‌كرێت.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له ئه‌ورووپا داده‌خرێت و تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان رایگه‌یاند كه زه‌حمه‌ته به‌و پێكهاته‌یه بگه‌ینه‌وه یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ، گوتیشی: ئینته‌ر میلان دوو پێكهاته‌ی بۆ ركابه‌ریكردنی چامپیۆنزلیگ ئاماده‌كردووه، یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید چه‌ندان ناوه‌راستكار و هێرشبه‌ریان گواسته‌وه، ته‌نیا پاریس سانجێرمان گۆرانكاری نه‌كردووه، له كاتێكدا پاریس چه‌ندان یاریزانی فرۆشتووه.
تۆخێل ده‌شڵێت: سه‌یره یانه‌یه‌كی وه‌كو پاریس سانجێرمان هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له‌به‌رده‌ست نییه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی پێ بكات و یاریزانی نوێ بگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش چاره‌نووسی تیپه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی.
ئه‌م لێدونانه‌ی تۆخێل، به‌خێرایی كاردانه‌وه‌ی لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمانی به دوای خۆیدا هێنا و رایگه‌یاند پێویسته تۆخێل رێز له سیاسه‌تی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بگرێت و كێشه‌كان له‌به‌رده‌م میدیاكان ئاڵۆز نه‌كات.
لیۆناردۆ گوتیشی: ده‌كرێت به گفتووگۆكردن له نێوخۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، هاوكات ئێمه‌ش پلانی خۆمان هه‌یه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادیۆی مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان زۆر له تۆخێل توڕه‌یه و ده‌یه‌وێت دوای ئه‌و قسانه دووری بخاته‌وه و به‌هێزترین راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی ماسیملیانۆ ئالێگری ئیتاڵییه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نساش پێشبینی دوورخستنه‌وه‌ی تۆخێلی كردووه و ئاماژه‌ی به ناوی ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ كردووه كه ئێستا بێ كار و بێ یانه‌یه.
