"بۆ دابینکردنی مووچە حکومەتی عێراق 27 ترلیۆن دینار قەرز دەكات"

ئەو داواکارییەی حکومەت بۆ وەرگرتنی قەرز، هیچ خوێندنەوەیەکی بۆ نەکراوە

K24 - ھەولێر

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، حکومەت دەیەوێت 27 ترلیۆن دینار بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەو چەند مانگە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ قەرزبکات.

عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، دەبوایە حکومەت پەڕاوی چاکسازی پێشکەش بە پەرلەمان کردبا، بەڵام پڕۆژەیە یاسایەکی نوێیان بۆ وەرگرتنی قەرز پێكشکەش کردووە، بۆ ئەوەی گەرەنتی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەو چەند مانگە تا کۆتایی ئەمساڵ بکات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاشکرای دەکات، حکومەت دەیەوێت لە رێگەی ئەو پڕۆژە یاسایەوە 27 ترلیۆن دینار قەرز لە بانکی ناوەندی و بانکەکانی ناوخۆ وەربگرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لەم سێ مانگەی کۆتایی ئەمساڵ مووچەی پێ دابین بکات.

هاوکات ئەو پەرلەمانتارە روونیشی دەکاتەوە، ئەو داواکارییەی حکومەت بۆ وەرگرتنی قەرز، هیچ خوێندنەوەیەکی بۆ نەکراوە و بیر لەوە نەکراوە کە کورتهێنان زیاتر دەکات و عێراق رووبەڕووی مایەپوچبوون و داڕمانی ئابووری دەکاتەوە.