پوتن: بە گەڕانەوەی ترەمپ، بۆ کۆشکی سپی، هیوا بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانمان گەڕایەوە

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن گەشبینە، ئەمەش دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی و گەرەنتییەکی باش بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانمان هەن.

هەینی 22ـی ئابی 2025، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لە دواین لێدوانەکانیدا بە گەشبینییەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا و دەڵێت: ئەوەی تاوەکوو ئێستا هەیە، تەنیا هەنگاوی سەرەتایین بۆ بە تەواوی چارەکردنی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و واشنتن.

ئاماژەشی دا، بە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ کۆشکی سپی، هیوا بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و واشنتن گەڕایەوە. دەشڵێت: من دڵنیام کە توانا سەرکردایەتیی سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا، گەرەنتییەکی باشن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان. هیواداریشم کە ئاستی کارە هاوبەشەکانمان لەم چوارچێوەیەدا بپارێزرێت. هاوکات ڕووسیا بیر لە ئەگەری هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا لە جەمسەری باکوور و ئالاسکا دەکاتەوە.

سەرۆکی ڕووسیا باسی لەوەش کرد، ئەمڕۆ ڕۆژئاوا بە کردەوەکانی وڵاتانی ئەورووپا سەروەریی خۆی لەدەستداوە، بەڵام ڕووسیا ناتوانێت بەو شێوەیە بژیت، ڕوونیشی کردەوە، ڕووسیا بە مانا فراوانەکەی پەیوەستە بە هاوبەشە ڕۆژئاواییەکان، چونکە ئەمەریکاش پابەندێکی دیاریکراوی لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکەدا هەیە، لەنێویاندا هاوپەیمانیی ناتۆ.

گوتیشی: ڕووسیا وڵاتێکی دوژمن نییە، بەڵکوو هەندێک وڵاتی دەستەبژێر هەن کە دوژمنن، لە نێو وڵاتانی ڕۆژئاواش پڕوپاگەندە هەیە کە ڕووسیا دەستی بە جەنگەکە کردووە، لە کاتێکدا ڕووسیا هەموو هەوڵێکی دا کە هێرشەکانی ساڵی 2024 بۆ سەر دانیشتووانی دۆنباس ڕابگرێت.

هەینی 15ـی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی ئاشتی و ئاگربەستی ڕێککەوتنی ئۆکرانیا و چەند پرسێکی دیکە لە ویلایەتی ئالاسکا کۆبوونەوە.