حه‌شدی شه‌عبی ره‌تیكرده‌وه له سنووری سووریا بۆردومانی چه‌كدارانی كرابێت
له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆردومان نه‌كراوون

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی پارێزگای ئه‌نباری سه‌ر به ده‌سته‌ی "حه‌شدی شه‌عبی" ره‌تیكرده‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی له سنووری سووریا جێگیركراوون، له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆردومان كرابن.
فه‌رمانده‌ی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار، "قاسم موسڵح" له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان له‌سه‌ر سنووری سووریا هاوڕێك له‌گه‌ڵ سوپای سووریا به درێژایی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سووریا بڵاوبوونه‌ته‌وه. له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا رووبه‌ڕووی هیچ بۆردومانێكی ئاسمانی نه‌بوونه‌ته‌وه".
گوتیشی: "ره‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كانی خۆرئاوای ئه‌نبار به ئاراسته‌ی سنووره‌كانی سووریا، ئارامه. حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی به‌ڕێوه‌بردووه و ناوچه‌كه‌ی له مه‌ترسی چه‌كدارانی داعش رزگار كردووه".
دوێنێ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵ و سایتی هه‌واڵیی عێراق بڵاویانكرده‌وه، چه‌كدارانی "حه‌شدی شه‌عبی" به تایبه‌تی ئه‌و یه‌كانه‌ی سه‌ر به لیوای (19)ی ده‌سته‌ی "حه‌شدی شه‌عبی"ن، له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆردومان كراوون.
سه‌رچاوه: راگه‌یاندنی حه‌شد
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ