فه‌رمانی قۆڵبه‌ستكردن بۆ وائیل عه‌بدول له‌تیف ده‌ركرا
له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی هادی عامری
K24 – هه‌ولێر:
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی "كه‌ڕاده"ـی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ئیتیحادی به‌غدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، قازی "وائیل عه‌بدول له‌تیف" ده‌ركرد.
ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌ستگیركردنی "وائیل عه‌بدول له‌تیف" له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی سه‌رۆكی "هاوپه‌یمانی فه‌تح"، "هادی عامری" هات، كه له دژی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆماری كردبوو.
"هاوپه‌یمانێتی فه‌تح" له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (4ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "ئامانج له‌م هه‌نگاوه به‌رهه‌ڵستی كردنی ئه‌و هیچ پێ نه‌بووانه‌یه، كه ئیشیان بووه‌ته سوكایه‌تیكردن و تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان و گرتنه‌به‌ری رێچكه‌ی لێدوانی زه‌رد دژ به سیمبوڵه نیشتمانییه‌كان، له پێناو هێنانه‌دی هه‌ندێك ئامانجی گوماناوی خۆیان".
هه‌روه‌ها هاتووه: " دوای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو تۆمه‌ت و قسه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی وائیل عه‌بدول له‌تیف، ئه‌وه دادگایه قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كات".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "وائیل عه‌بدول له‌تیف"، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا "كۆمه‌ڵێك ره‌خنه و تۆمه‌ت و سوكایه‌تی" به "هادی عامری" رێبه‌ری هاوپه‌یمانێتی "فه‌تح" كردووه.
"وائیل عه‌بدول له‌تیف"، كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی عێراقییه. پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بووه، له كوتله‌ی "ئه‌لعێراقییه" و له سه‌ر پشكی پارێزگای به‌سره بووه‌ته نوێنه‌ر. له ده‌یه‌ی هه‌شتاكاندا دادوه‌ر بووه. له (2003) بووه‌ته پارێزگاری به‌سره.
سه‌رچاوه: راگه‌یاندنی فه‌تح، ویكیپیدیا
وه‌رگێڕانی: ئ.ر