دوو مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنە خوارەوە
"زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لێدرا"
K24- هەولێر:
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، دوو مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتنە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مووشەکەکان لە مەیدانێکی چۆڵدا کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، بەهۆی هێرشەکە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات.
هەر بەهۆی ئاراستەکردنی ئەو مووشەکانە، هەفتەی رابردوو لە ناوچەی رەزوانییە لە بەغدا، چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە منداڵیش لەناویان هەبوو.
⭕️ ویدیوی لحظە بە صدا درآمدن آژیر خطر در سفارتخانە ایالات متحدەآمریکا در بغداد پس از اصابت ٢ راکت بە پایگاە نظامی در فرودگاە بغداد pic.twitter.com/FvBpwOoXDN
— عالِم بی عَمَل (@Deupers) October 4, 2020
شاهد.. هجوم صاروخي يستهدف محيط السفارة الأمريكية وسط بغدادhttps://t.co/ktSHt6i8ji pic.twitter.com/6OyBWrDpap
— صحيفة المرصد (@marsdnews24) October 4, 2020