هەشتەمین قۆناغی شاڵاوی ئەنفال
شاڵاوەکانی ئەنفال، یەکێک بوو لە گەورەترین تاوانەکانی ڕژێمی بەعس دژبە مرۆڤایەتی، هێرشەکان نەخشە بۆداڕێژراوبوون.
جگە لە دزین و تاڵانکردنی سامانی گوندنشینان، وێرانکردنی سەدان گوندیشی لێکەوتەوە، حزبی بەعس شانازی بە کولتووری وێرانکارییەوە دەکرد، لە مێژووی هاوچەرخدا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەم شێوەیە پێناسەی جینۆسایدی کردووە:" جینۆساید ئەو کردەیەیە کە بە مەبەستی لە ناوبردنی هەموو یان بەشێک لە کۆمەڵی مرۆڤایەتی بکرێت، لە ڕووی نەتەوەیی و نەژاد و نیشتمانی و ئایینییەوە".
لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا هاوکارمان سنووری ئالانی بە ژمارە باسی ئەنفالی بادینان دەکا، کە هەشتەمین و دوایین قۆناغ شاڵای ئەنفال بوو.