بەهۆی سەپاندنی باج دەیان وڵات خزمەتگوزاریی پۆستە و گەیاندنیان بۆ ئەمەریکا ڕاگرت

پۆستە
پۆستە

یەکێتی پۆستەی جیهانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، 25 وڵات بڕیاریانداوە ناردنی پۆستە و خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن بۆ ئەمەریکا ڕابگرن، ئەمەش بەهۆی زیادکردنی باج و ڕسوماتەکانە کە بەم زووانە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

بڕیاری کۆمپانیاکانی پۆستە، لە فەرەنسا و ئوسترالیا و ئەڵمانیا و هیندستان و زۆرێک لە وڵاتانی دیکە، بەهۆی بڕیارەکەی ئیدارەی ئەمەریکایە کە بەنیازە لە 29ـی ئابی 2025، باج بەسەر کەلوپەلی پۆستەکراو دا بسەپێنێت، هەر بەوهۆیەوە ئەو کۆمپانیایانە بڕیاریان داوە چیدیکە ئەو کەلوپەلانە وەرنەگرن کە بۆ ئەمەریکا پۆست دەکرێن.

هەورەها لە ڕاگەیەندراوێکی یەکێتیی پۆستەی جیهانیش دا هاتووە "وەبەرهێنەرانی پۆستەی 25 وڵاتی ئەندام، پێشتر یەکێتییەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە خزمەتگوزارییەکانی پۆستەیان بۆ ئەمەریکا ڕاگرتووە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوەبارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، "ڕاگرتنی پۆستە بۆ ئەمەریکا وەکوو خۆی دەمێنێتەوە، تاوەکو زانیاری تەواو لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمەریکاوە دەردەچێت.

 

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment