بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی دهۆک چەند ڕێنمایی نوێی تایبەت بە چێشتخانەکان دەرکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئابی2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی دهۆک، بە ئامانجی باشترکردنی کوالێتی و سەلامەتی خۆراک و خواردنەوە لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕێنمایی نوێی ڕاگەیاندووە.

هاوکات لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی دهۆک چەند ڕێنمایی نوێی تایبەت بە چێشتخانەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەرکردووە، کە پێکهاتوون لەمانە خوارەوە.

1- نابێت بە هیچ شێوەیەک مایۆنیز لە چێشتخانەکان پێشکەش بکرێت.

2- نەبێت بە هیچ شێوەیەک سەوزەواتی وەکوو کاهو (خاس)، جەرجیر، کەلەم، کەرەوز پێشکەش بکرێت.

3- تەنیا دەبێت ( تەماتە، خیار، لیمۆ و پیاز) پێشکەش بکرێت، بەو مەرجەی دەبێت بەر لە ئامادەکردنی بە جوانی بشووشترێن.

4- هەموو کرێکارەکان دەبێت جلی تایبەت بە کارکردن بپۆشن.

5- بە هیچ شێوەیەک نابێت خواردنی کۆن، گەرم بکرێتەوە و پێشکەش بکرێت.

6- دوای شووشتی قاپ و کەلوپەلەکانی دیکە، دەبێت وشک بکرێنەوە.

7- دەبێت سرکە لە سەر هەموو مێزەکانی خواردن دابنرێت.