فه‌یسبووك پۆستێكی تره‌مپ ده‌سڕێته‌وه
تره‌مپ له پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئهنفلۆوهنزا زۆر له كۆرۆنا كوشنده‌تره
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای سڕییه‌وه، كه تێیدا گوتبووی، "ئهنفلۆوهنزا زۆر له ڤایرۆسی كۆرۆنا كوشنده‌تره".
تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن" بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ له پۆسته سڕاوهكهیدا نووسیبووی: "وێڕای بوونی ڤاكسینی ئه‌نفلۆوه‌نزای ئاسایی، به‌ڵام ساڵانه خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆیه‌وه ده‌مرێت، كه به تێكڕایی ژماره‌یان ده‌گاته 100 هه‌زار كه‌س، ئایا پێویسته ئێمه وڵاته‌كه‌مان دابخه‌ین؟ نه‌خێر، ئێمه راهاتووین كه چۆن له‌گه‌ڵ ئهنفلۆوهنزا بژین، به هه‌مان شێوه خۆمان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆڤید -19ـه‌ش راده‌هێنین، كه خه‌ڵكی به كه‌متر له ئنفلۆوهنزا له كوشنده‌ییه‌كه‌ی ده‌ڕوانن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تائیستا 209 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش ئامارێكه ژماره‌كه‌ی له‌كۆی قوربانیانی ئه‌نفلۆوه‌نزای وه‌رزیی 5 ساڵی رابردوو زیاتره.
ئاماره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له ساڵی 2010ـه‌وه، ساڵانه تێكڕای مردن به‌هۆی ئهنفلۆوهنزا له نێوان 12 هه‌زار بۆ 61 هه‌زار دایه، له‌كاتێكدا ساڵی 1968 دوایین ساڵ بووه كه مردن به‌هۆی ئه‌نفلۆوه‌نزای وه‌رزی له ئه‌مه‌ریكا سنووری 100 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندبوو.