وەزارەتی کارەبا: هەڵەبجە وەک یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بووە خاوەنی کارەبای 24کاتژمێری

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نزیکەی چوار ملیۆن هاووڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئابی 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نزیکەی چوار ملیۆن هاووڵاتی، دەکاتە زیاتر لە 50%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی، کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابینکراوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، هاووڵاتییان لەسەر ئاستی ناوەندی شارەکانی هەولێر و دەورووبەری، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەستییان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری و زووتر لەو پلانەی بۆ داڕێژڕاوە.

وەزارەتەکە دوایین ئاماری هاووڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:

هاوڵاتی: 3,770,000

هاوبەش: 987,000

هەولێر

هاوڵاتی: 1,935,000

هاوبەش: 504,000

سلێمانی

هاوڵاتی: 1,345,000

هاوبەش: 351,000

دهۆک

هاوڵاتی: 351,000

هاوبەش: 94,000

هەڵەبجە

هاوڵاتی: 139,000

هاوبەش: 38،000

وەزارەتی کارەبا باسی لەوە کردووە، زیاتر لە 3,200 موەلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانی دایە زیاتر لە 7,000 موەلیدە بکوژێنێتەوە. 

کۆی گشتیی ژمارەی ئەو موەلیدانەی کوژێنراونەتەوە و کاریگەرییان لە کەمکردنەوەی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی ساڵانە بە تۆن لە پڕۆژەی ڕووناکی بەمشێوەیە:

ژمارەی موەلیدەی کوژێنراوە: 3,222

کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 600,000

هەولێر

ژمارەی موەلیدەی کوژێنراوە: 2,197

کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 410,000

سلێمانی

ژمارەی موەلیدەی کوژێنراوە: 604

کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 112,000

دهۆک

ژمارەی موەلیدەی کوژێنراوە: 356

کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 63,000

هەڵەبجە

ژمارەی موەلیدەی کوژێنراوە: 65

کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 15،000

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment