کاریگەری کۆرۆنا لەسەر مێشکی مرۆڤ
نیشانەکان چین؟
K24- هەولێر:
بەگوێرەی دواین توێژینەوە، 80% ئەوانەی تووشی کۆرۆنا دەبن، مێشکیان دووچاری چەند جۆرێک لە حاڵەت دەبێت.
نەخۆشخانەی شیکاگۆ توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە و تێیدا دەرکەوتووە، زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن، تووشی سەرئێشە، گێژخواردن، ئازاری ماسوولکە، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن دەبن.
لەو توێژینەوەیدا، 509 تووشبووی کۆرۆنا بەشدارییان کردووە و تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 58 ساڵ بووە.
ئەوەشیان ئاشکراکردووە، ئەو کەسانەی تەمەنیان کەمترە، زیاتر مێشکیان دووچاری باری نائاسایی دەبێت کاتێک تووشی کۆرۆنا دەبن.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، هەندێک لەم حاڵەتانە، تا ماوەیەک دوای بەزاندنی ڤایرۆسەکە لە کەسەکەدا دەمێنێتەوە بەتایبەت هەستی بۆنکردن و تامکردن.
CNN