رۆژنامه‌وانێكی كورد له جه‌نگی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان برینداربوو
له ناگۆرنی قه‌ره‌باخ بووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌وانێكی كوردی فه‌ره‌نسی، كه بۆ رۆژنامه‌ی لۆمۆند كار ده‌كات، له جه‌نگی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، له‌گه‌ڵ سێ هاوكاری دیكه‌ی برینداربوو.
ئالان كه‌ڤاڵ، له‌گه‌ڵ سێ هاوكاری دیكه‌ی له شاری مارتونی قه‌ره‌باخ به‌هۆی بۆردومانه‌وه برینداربوونه، كۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای برینداربوونی، ئالان گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شاری ستیپاناكێرتی پایته‌ختی قه‌ره‌باخ و ئێستاش دۆخی ته‌ندروستی جێگیره.
ئالان و سێ هاوكاری برینداربوونه، به‌ڵام ته‌نیا خۆی و هاوكارێكی به‌ناوی رافائیل چارلز یه‌عقوبزاده پێویستیان به چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌بووه و ئێستاش دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره، هه‌رچی دوو رۆژنامهوانهكهی دیكه‌ن، برینه‌كانیان سووكه و پێویستیان به چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی نه‌بووه.
ئالان كوڕی مو‌سا كه‌ڤاڵه كه ئه‌كادیمییه‌كی كورده و دایكیشی فه‌ره‌نسییه، پێشتریش بۆ رووماڵكردنی شه‌ڕی دژی داعش، له هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بووه.