حكومه‌ت راپۆرتی سێ مانگی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات

وەزارەتی دارایی وئابووریی راسپێردرا خۆگونجاندن بکات

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕاپۆرتی سێ مانگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان بکات و هاوكات وەزارەتی دارایی وئابووریی راسپێردرا خۆگونجاندن بکات لەگەڵ خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/7 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا. 

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە کرا لە بەر ڕۆشنایی خۆگونجاندن لە گەڵ خشتەی مانگانەی خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە . بۆ ئەم مەبەستەش ، ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتی دارایی وئابووری ڕاسپارد،ڕێکاریی کارگێڕیی و دارایی پێویست لەمبارەیەوە بگرێتەبەر. 

پاشان لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی، ڕاپۆرتی سێ مانگی یەکەمی کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە ( 2) ی ساڵی 2020  خستەڕوو، کە تێیدا  بڕیارو پەیڕەو ڕێنمایی و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساکە ڕوونکراونەتەوە  ، لە گەڵ خستنەڕووی پلانی حکومەت،  بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی  جێبەجێکردنی بەشەکانی تری یاسای چاکسازی ، لە لایەن وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ، لە ئایندەیەکی نزیکدا ، ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات هەروەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاپۆرتی خۆیدا لە بەردەم پەرلەمان ، ئاماژەی پێدابوو.