ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆك بارزانی و ئەمیری تازەی كوەیت
جهخت لهسهر بهردهوامیدان به دۆستایهتی نێوان ههرێمی كوردستان و وڵاتی كوهیت كرایهوه
K24- ههولێر:
رۆژی چوارشەممە 7ـی تشرینی یەكەمی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە شێخ نهواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح ئەمیری تازەی كوەیت كرد.
لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە شێخ نهواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح كرد، بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك ئەمیری نوێی كوەیت و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر دۆستایەتیی هەردوولا و بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و كوەیت كرایەوە.
H.B