ئەمڕۆ زەوی بەسەر فەرمانبەرانى سنووری شارۆچکەی مەخموور دابەش دەکرێت

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی ئابی 2025، لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان، دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارۆچکەی مەخموور دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیروپشک بۆ زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی 'مەخموور، دیبەگە، قەراج' ئەنجام دەدرێت. لەهەمانکاتدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو زەویانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت، 2500 پارچە زەوییە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە کە لە 27ـی ئاداری 2024، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی دەرچووە، کە بڕیارەکە تایبەتە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە پێشتر سوودمەند نەبوونە.
پێشتریش بەچەند قۆناغێک، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە، تاكو سهرجهم فهرمانبهرانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان زهوی وهردهگرن.