کۆمیسیۆن: نزیكەی 160 ھەزار كەس لە ھەرێم بۆ یەكەمجار بەشداریی ھەڵبژاردن دەكەن
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێت: لە دوای 15ـی مانگی ئەیلوولەوە نزیکەی 388 هەزار کارتی دەنگدان تەواو دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن وەریبگرنەوە.
یەکشەممە 31ـی ئابی 2025، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: تاوەكوو ئێستا 3 ملیۆن و 96 ھەزار كەس بایۆمەتری كردووە.
دەشڵێت: نزیكەی 160 ھەزار كەس لە ھەرێمی كوردستان بۆ یەكەمجار بەشداری لە ھەڵبژاردنەكان دەكەن.
نەبەرد عومەر، گوتیشی: : لە دوای 15ـی مانگی ئەیلوولەوە نزیکەی 388 هەزار کارتی دەنگدان تەواو دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن و وەریبگرنەوە.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.
