له عێراقه‌وه دوو ئه‌ندامی شانه‌ی "بیتڵز"ی داعش راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا كران
ئینگلیزه‌كانی ناو داعش راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێن

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (7ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) دوو كه‌سیان راده‌ستكراوه، كه گومانده‌كرێت ئه‌ندامی ئه‌و شانه چه‌كدارییه‌ی رێكخراوی داعش بن، كه به ناوی "بیتڵز" ناسرابوون.
ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له لایه‌ن عێراقه‌وه راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا كراوون، تۆمه‌تبارن به كوشتنی بارمته ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له سووریا.
هه‌ریه‌ك له "ئه‌لكسندا كوتی" و "شێخ شافیعی" نازناوی ئه‌و دوو كه‌سه‌یه، وه‌ك ئاژانسی "رۆیته‌رز" ئاماژه‌ی پێكردووه، له (2019)ه‌وه له لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ئه‌مڕۆ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه، له بریتانیا گه‌وره بوون و ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی بریتانیان هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی له‌نده‌ن پێشتر بڕیاری دابوو، مافی هاووڵاتیبوون له هه‌ردووكیان وه‌ربگرێته‌وه.
گومانده‌كرێت ئه‌و دوو پیاوه، ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی چوار كه‌سیی سه‌ر به داعش بن، كه به شانه‌ی "بیتڵز" ناسراوه. به‌و پێیه‌ی ئه‌و شانه‌یه به ئینگلیزییه‌كی شێوه به‌ریتانیایی قسه‌یان ده‌كرد و له گرته توندوتیژانه‌كانی داعشدا ده‌رده‌كه‌وتن و دواتر بارمه‌ته‌كراوه‌كانیان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرد.
هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌نووسانی ئه‌مه‌ریكایی "جیمس فولی، ستیڤن سوتلۆف" و "كایلا مولر و پیته‌ر كاسیج" كارمه‌ندانی فریاگوزاری له دیارترین ئه‌و كه‌سانه بوون، كه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه كوژران.
وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا، "ولیام بی بار" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ ئه‌و گرووپه‌ی داعش، كارێكی سه‌رپێیی نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌نجامی كارێكی قورس و دژوار بووه، كه چه‌ند ساڵێكی خایاندووه و مه‌به‌ست لێی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری بووه بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌مان كه له لایه‌ن داعشه‌وه كوژران".
گوتیشی: "ئێمه ناتوانین دووباره ژیانیان پێ ببه‌خشینه‌وه، به‌ڵام ده‌توانین دادپه‌روه‌ری بۆ گیانی ئه‌وان و خێزانه‌كانیان و ته‌واوی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بهێنینه دی".
پێشتر له پێناو ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا یارمه‌تیده‌ری ئه‌مه‌ریكا بێت و به‌ڵگه‌ی پێویست بخاته به‌ر ده‌ست دادگای ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌وه، وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه، داواكاری گشتیی ئه‌مه‌ریكا داوای سزای له‌سێداره‌دانیان نه‌كات، له هیچ كام له‌و دۆسیانه‌ی له دژی ئه‌و دوو كه‌سه ده‌جوڵێندرێت. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا رازی بووه، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌گه‌رهاتوو له دادگا سزاكه‌شیان بۆ ده‌ركرا.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری داد بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، "جۆن دیمیرس" ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، ماوه‌ی ساڵێكه سوپای ئه‌مه‌ریكا "كوتی و شێخ"ی له عێراق ده‌ستگیركردووه و ئێستا له چنگی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكان و ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌ر ساغ ببێته‌وه، هه‌ردووكیان بۆ ته‌واوی ژیانیان له زیندان ده‌كرێن.
گوتیشی: پێشبینی ده‌كرێت هه‌ردووكیان له به‌رده‌م دادگای ئیتیحادی شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی ویلایه‌تی ڤێرجینیا رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، RT
وه‌رگێڕان: ئ.ر