كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای دھۆك لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری نمە باران ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 32 و سلێمانی 29 و دھۆك 30، لە كەركووك 35 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.