مووچه‌ی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا دابه‌ش ده‌كرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی هه‌ردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە سەرتاسەری هەرێمی دابەش دەکرێت.
دووشه‌ممه، 1ـی ئه‌یلوولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، سبه‌ی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە سەرتاسەری هەرێمی دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، مووچەی هه‌ردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تهمویلهكهیان له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.