بەشار ئەسەد: هەسەدە و ئەمەریکا نەوتی سووریا دەدزن
"تەواوی خاکی سووریا کۆنتڕۆڵ دەکەینەوە"

K24 – ھەولێر
سەرۆكی سووریا رایدەگەیەنێت، ھێزەكانی سووریای دیموكراتی (ھەسەدە) و ئەمەریكا نەوتی سووریا دەدزن. ھەڕەشەی ئەوەش دەكات تەواوی ناوچەكانی سووریا دەخەنەوە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان.
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا بە ئاژانسی ھەواڵی سپوتنیکی راگەیاندووە "رێککەوتنی کوردانی سووریا لەگەڵ ئەمەریکا دزی کردنە لە گەلی سووریا و تاکە رێگەش بۆ بەرگرتن لەو دزییە، کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانە".
ئەسەد جەختیدەکاتەوە، حکومەتی سووریا دەیەوێت تەواوی سووریا بخاتەوە ژێر دەستی خۆی.
سەرۆكی سووریا دەڵێت "هێشتا شەڕی سووریا کۆتایی نەهاتووە و بەشێکی خاکی وڵاتەکەی لەژێر دەستی تیرۆرستاندایە".
ئاماژەی بەوەشداوە "بەشداریکردنی رووسیا لە شەڕی سووریا باڵانسی هێزی گۆڕیوە".
ئەمە لەكاتێكدایە ھەسەدە و ھێزەكانی ئەمەریكا لەسەر دەرھێنان و فرۆشتنی بەشێك لە نەوتی رۆژئاوای كوردستان رێككەوتوون.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاندبوو "ئێمه له سووریا ده‌كشێینه‌وه، ته‌نیا نه‌وته‌كه ده‌پارێزین. نه‌وته‌كه‌مان ده‌ستكه‌وت و سه‌ربازیشمان له‌وێ هه‌یه پارێزگاری له نه‌وته‌كه بكات، بێجگه له‌وه له سووریا ده‌رده‌چین. سه‌ربازه‌كانمان له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و توركیا كشانه‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازمان له‌و سنووره هه‌بوو. دواجار ژماره‌كه‌مان كه‌مكرده‌وه بۆ 50 سه‌رباز، ئه‌وانه‌ش ژیانیان له مه‌ترسیدا بوو".
ترەمپ، ئاماژەی بەوەشكردبوو "لەسەر نەوتی سووریا رەنگە لەگەڵ كورد رێكبكەوین".