مەسرور بارزانی و سەرۆکی شاندی ئیمارات هاوئاهەنگیی نێوانیان دووپات کردەوە

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگییەکانیان دووپات کردەوە.

دووشەممە 1ی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی وڵاتی ئیمارات بە سەرۆکایەتیی نورە ئەلکەعبی، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ سالم بن خالد ئەلقاسمی، وەزیری ڕۆشنبیریی ئیمارات و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە ئامادەی بوون، جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.

سەرۆک وەزیران پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی سەرکردایەتیی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتیی شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەممەد بن ڕاشد، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران دەربڕی.

شاندی ئیماراتی ئاماژەیان بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییان بۆ برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

دۆخی گشیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment