مەسرور بارزانی و محەممەد حەسسان جەخت لە دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەنەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ، محەممەد حەسسان، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان، جەختیان لەسەر گرنگی پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی یوونامی) UNAMI) کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.
تەوەرێکی سەرەکيی کۆبوونەوە، جەختکردنەوە بوو لەسەر گرنگی پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.

