کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی کردووە، پلەکانی گەرما نزم ببنەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 2-9-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و لە ناوچەکانى باکوورى هەرێمیش پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور بێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە. 

کەشناسیی هەرێم، ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى چوارشەممە 3-09-2025، ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سوک لە شەودا، هەروەها پلەکانی گەرماش بەگشتی 2 تا 3 پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینی کراو بە پلەی سیلیزی 

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی

دهۆک : 39 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

سۆران : 39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان 42 پلەی سیلیزی

 

 
 
Fly Erbil Advertisment