مەسرور بارزانی: دەبێت بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ کێشە و ئاستەنگ بنێردرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و په‌يوه‌ندييه‌كانى هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دۆخى گشتيى عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت، دووپاتی کردەوە کە دەبێت وەک هەرێمێکی فیدراڵی و لەسەر بنەمای دەستوور و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی بەبێ کێشە و ئاستەنگ بنێردرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها بیروڕا لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment