3522 كه‌سی دیكه له عێراق تووشی كۆرۆنا بوون
79 كه‌سی دیكه له عێراق به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا
K24 – ھەولێر:
3 ھەزار و 522 كه‌سی دیكه له عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و 79 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عیراق ئامارێكی دیكه‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به كۆرۆنا بڵاو كرده‌وه، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 3522 كه‌س له عیراق تووشی كۆرۆنا بوونە و 79 كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها 4031 تووشبووش به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌م شێوه‌یه كۆی گشتی تووشبووان له عیراق ژماره‌یان گه‌یشته 394 هه‌زارو 566 كه‌س. لەم ژمارەیە 9 ھەزار و 683 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.