مەسرور بارزانی و شاندێکی تورکیا پرۆسەی ئاشتیان تاوتوێ کرد

سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی و باڵیۆز عه‌لی ڕەزا گوينه‌ى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی تورکی بە سەرۆکایەتيی باڵیۆز عه‌لی ڕەزا گوينه‌ى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا کرد.

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە لەسەر بنەمای پەرژەوەنديی هاوبەش و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەر لەدیدارەکەدا، پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و مسۆگەرکردنی مافە دەستووری و بەشە بودجەی هەرێم و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و پاراستن و گەرەنتيکردنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment