سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی حاجی قەدریە خان دزەیی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی پرسەی خوشکی موحسین دزەیی کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی حاجی قەدریە خان دزەیی، خوشکی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو موحسین دزەیی کرد و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند.

ڕۆژی یەکشەممە 31ی ئابی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بۆ کۆچی دوایی خوشکی موحسین دزەیی، سەرەخۆشیی لەو کەسایەتییە تێکۆشەر و ناسراوەی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە موحسین دزەیی گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوا لێ خۆش بێت بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لە بەرانبەردا موحسین دزەیی، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment