راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
"بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن".
K24 – هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی تیرۆركردنی "غازی ساڵح ئالیخان"، به‌رپرسی ئاسایشی گومرگی "سه‌رزێڕێ" بڵاوكرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، "غازی ساڵح ئالیخان" له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه كاتژمێر (05:30) (به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت) به چه‌كی قه‌ناس كرابووه نیشانه و بریندار كرا. دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای "زاخۆ" به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو ".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵانی دەکەین".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی داوه، كه "تاوانباران" باجی ئه‌و تاوانه‌یان ده‌ده‌ن و تێیدا هاتووه: "بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن".
.jpg)