ئەنجوومەنی وەزیران دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات.
لە بڕگەی یەكەمدا ڕێڕەوی گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆشنایی كۆبوونەوەكانی ئەمدواییەی نێوان شاندنی دانوستانكار و لیژنە هاوبەشەكانی هەردوولا دەربارەی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكان و دۆسیەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و لەیەكترگەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەكان دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمدا پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێداویستییەكانی جێبەجێكردنی سیستەمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكرێ.