گەرمای هاوین شکایەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم بووەتەوە، ئاماژەی بەوەش دا، لە حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرما تۆمار کراوە کە 28 پلەی سیلیزییە.
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی ئابی 2025، ، ئاسمان بە گشتی ساماڵ بێت، لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆزێکی سووک، ڕوونیشی کردەوە، لە ناوچەکانی باشووری هەرێم تۆزەکە زیاتر دەبێت، پێشبینی دەکرێت سبەی پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمتر ببێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 39 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان 42 پلەی سیلیزی