بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانییەکان: سبەی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانییەکان فەرمانگە حکوومییەکان و مووچەخۆران ئاگەدار دەکاتەوە، کە سەرەڕای پشووی فەرمی، بەڵام سبەینێ دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیداوە، لەگەڵ ئەوەی سبەی پێنج شەممە 4ی ئەیلوولی 2025، لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت.

هەروەها ئاماژەیداوە، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

هەر ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی  پێنجشەممە، 04ـی ئەیلوولی 2025، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام (د. خ)، پشووی فەرمییە؛ بەڵام پشووەکە ئەو بانکانە ناگرێتەوە کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان پێسپێردراوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment