زیندانییانی سیاسیی سوپاسی سەرۆک وەزیران دەکەن

دوای بڕیاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرجەم زیندانیانی سیاسی کە  تەمەنیان بووەتە 60 ساڵ و   فەرمانبەرن، بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران لە ڕانیەوە ھاتووەتە ھەولێر بۆ ڕایکردنی مامەڵەکەی، سەید عەباس زیندانی سیاسییە و فەرمانبەریشە، تەمەنی بووەتە 60 ساڵ، ئێستا دەبوو مامەڵەی خانەنشینی بکات، بەڵام دوای بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێنج ساڵی دیکە لە ئەرکەکەی وەک  فەرمانبەر بەردەوام دەبێت. ئەم بریارە دڵخۆشی کردووە. 

عەباس قادر، زیندانێکی سیاسیەوە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئێمە زیندانیانی سیاسیی ئازاری زۆرمان خواردووە، دەشڵێت: لە ساڵی 1981ەوە ئازاد کراوم ئێستاش جێگای کێبلەکان لەسەر جەستەم دیارە، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کە ماوەی خانەنشین بوونیان بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە درێژکردینەوە.

دوای بڕیارەکەی سەرۆک وەزیران سەرجەم ئەو زیندانیە سیاسیانەی تەمەنیان بووەتە 60 ساڵ و پیشەیان فەرمانبەرە،  ئەوانەش تا ئێستا دەرماڵەیان بۆ نەبراوەتەوە بۆ پێنج ساڵ  لە ئەرکەکەیان بەردەوام دەبن، بریارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ درێژەدان بە ئەرکەکانیان پشتگیریەک لە وەزارەتی شەھیدان دەبەنە فەرمانگەکانی خۆیان و لەوێ مامەڵەی درێژەدان بە ئەرکەکانیان بۆ دەکرێت.

ناڤسەر نووری: بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان گوتی: دوای دەرچوونی بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت، بریارەکە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تەواوی ئەو زیندانیە سیاسیانە دەگرێتەوە کە دەرماڵەیان بۆ نەبەستراوە. گوتیشی: دەبێت ئەو زیندانییە سیاسییانە بچن لە بەڕێوەبەرایەتی زیاندانیانی سیاسیی پشگیرییەک بێنن بۆ وەزارەت، دواتر وەزارەت خزمەتی ئەو فەرمانبەرانە بۆ خانەنشینی درێژدەکاتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment