ئەمڕۆ هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت دابەش دەکرێت

ئەمرۆ چوارشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2025، لەگەڵ مووچە هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت لە رێگەی هەژماری من دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک بە پەیامنێری کوردستان24، هۆشمەند سادقی راگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش، ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەممووز '8' وەردەگرن،
سەرچاوەکە گوتیشی: بڕی هاوکارییەکە 181 هەزار دینارە، هەروەها ئەو پێشمەرگانەی هەژماری منیان نیە سبەی هاوکارییەکە لە بانک وەردەگرن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە مانگی ڕابردوو، نزیکەی 74 هەزار ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانانیان وەرگرت، ئەوانەشی هەژماری منیان نەبووە، لەڕێگەی بانکەوە وەریان گرتووە.