نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشوازی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: ئه‌مه ده‌ستپێكی هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دروست
K24- هه‌ولێر:
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ هاریكاری عێراق ناسراو به "یۆنامی" پێشوازی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی دۆخی شنگال ده‌كات.
جێنین هانس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه، "پێشوازی له رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی شنگال ده‌كه‌ین. ئه‌مه ده‌ستپێكی هه‌نگاوێكی گره‌گه به ئاراسته‌یه‌كی راست".
پلاسخارت له به‌یاننامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "هیوادارین ئه‌م رێكه‌وتنه رێگه بۆ داهاتوویه‌كی باشتر خۆش بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "له ساڵی 2014 داعش دڕندانه‌ترین تاوانی به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامدا و شنگال رووبه‌ڕووی مه‌ینه‌تییه‌كی گه‌وره بووه‌وه. دوای شكاندنی داعش‌یش به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی و نه‌بوونی ئیداره‌یه‌كی یه‌كگرتوو، قوربانیان و رزگاربووانی ده‌ستی داعش نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه له تویتێكدا به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه، پلاسخارت، ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ هاوكاریكردنی هه‌ر هه‌نگاوێك له پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و بونیادنانه‌وه و سه‌قامگیركردنی نیشاندا.
رحبت بعثة الأمم المتحدة لمساعدة #العراق (يونامي) بالاتفاق بين الحكومة الاتحادية العراقية وحكومة إقليم #كردستان بشأن وضع قضاء سنجار في نينوى باعتباره "خطوةً أُولى ومهمة في الاتجاه الصحيح"، وأعربت البعثة عن أملها في أن يمهّد هذا الاتفاقُ الطريقَ لمستقبلٍ أفضل. pic.twitter.com/qTDpfpiNYT
— UNAMI (@UNIraq) October 9, 2020
پێشتریش لەوبارەوە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەکەى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی هەرێم و بەغدا، رێکەوتنێکی باش کراوە بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەمنی، سەربازی و ئیداریی شنگال.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا ئامانجمان ئەوەیە رەوشەکە ئاسایی بکرێتەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لال، گوته‌بێژی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی رێكه‌وتنێكی مێژووی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور واژۆ كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رێكه‌وتنه‌كه كۆتایی به‌و هێزانه له شنگال ده‌هێنێت، كه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه هاتوون و گوتیشی: ئه‌و هه‌نگاوه به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگه بۆ بونیادنانه‌وه‌ی شنگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆش ده‌كات"، مه‌به‌ست له‌و "هێزانه‌ی له ده‌ره‌وه هاتوونه‌ته شنگال" وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و حه‌شدی شه‌عبی، كه ده‌گوترێت، تا ئێستا بوونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و شاره و ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سنووره‌كه.
ته‌لال له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌وانی دیكه تێیدا شكستیان هێنا، حكومه‌تی كازمی له‌رێگه‌ی متمانه‌ی ئاڵوگۆڕكراو و نیشاندانی نیازپاكی توانی تێیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به ئیداره‌یه‌كی سیاسی توند به‌ره‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری و بونیادنانه‌وه بۆ شه‌نگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان".
H.B
السيد رئيس مجلس الوزراء مصطفى الكاظمي@MAKadhimi رعى اليوم إتفاقًا تأريخيًا يعزز سلطة الحكومة الاتحادية في سنجار وفق الدستور، على المستويين الإداري والأمني، وينهي سطوة الجماعات الدخيلة، ويمهد لإعادة إعمار المدينة وعودة أهاليها المنكوبين بالكامل، وبالتنسيق مع حكومة أقليم كردستان.
— احمد ملا طلال (@AhmadMullaTalal) October 9, 2020