ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی شنگال ده‌كات
پیرۆزبایی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له‌و رێكه‌وتنه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی جینین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال له به‌غدا واژۆ كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی له هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق كرد، كه له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه، وڵاته‌كه‌یان پشتیوانی له جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه ده‌كات، له پێناو به‌دیهێنانی سه‌قامگیری بۆ هه‌ردوو گه‌لی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتریش، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق "یونامی" له راگه‌یێندراوێكدا پێشوازی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و جینین هانس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه، "پێشوازی له رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی شنگال ده‌كه‌ین. ئه‌مه ده‌ستپێكی هه‌نگاوێكی گرهگه به ئاراسته‌یه‌كی راست".
پلاسخارت له به‌یاننامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "هیوادارین ئه‌م رێكه‌وتنه رێگه بۆ داهاتوویه‌كی باشتر خۆش بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "له ساڵی 2014 داعش دڕندانه‌ترین تاوانی به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامدا و شنگال رووبه‌ڕووی مه‌ینه‌تییه‌كی گه‌وره بووه‌وه. دوای شكاندنی داعش‌یش به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی و نه‌بوونی ئیداره‌یه‌كی یه‌كگرتوو، قوربانیان و رزگاربووانی ده‌ستی داعش نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه له تویتێكدا به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه، پلاسخارت، ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ هاوكاریكردنی هه‌ر هه‌نگاوێك له پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و بونیادنانه‌وه و سه‌قامگیركردنی نیشاندا.
H.B