سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید غازی ساڵح دەکات

"بكوژان رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌"

K24- هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/10/9 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە جه‌میل ساڵح ئالیخان کرد، کە دەکاتە برای غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێڕێ لە دەڤەری بەرواری باڵا، کە دوێنێ پێنجشەممە، لە لایەن تیرۆریستانەوە شەهید کرا.

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهید دەربڕی و دڵنیای کردنەوە، کە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە سزای خۆیان دەگەن و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

H.B