زانکۆڵاین بۆ دەرچووانی 12 ئامادەیی کارا دەکرێت
وادەکەی ئاشکرا دەکرێت
K24- هەولێر:
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆ و پەیمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە سبەینێوە کاتژمێر 12ى نیوەڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوەى 10 رۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ده‌كه‌وێته كار.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی تا سەعات (12)ى شەوى ڕۆژى 19/10/2020 واتە بۆ ماوەى (10) رۆژ کارا دەکرێت.
به‌وه‌ش ده‌رچوانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی لەو ماوەیە ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێ بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له خوێندنگەکانیان وهریانگرتۆتهوه ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه.
بۆ خوێندنى تایبەتیش، زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەتوانن فۆڕم بەسەر خوازیاران لەخوێندنى تایبەت دابەش بکەن.