په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى رێكه‌وتنى ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال
نێچیرڤان بارزانی: ئه‌م رێكه‌وتنه ده‌بێته هۆى بنياتنانه‌وه و پته‌وكردنى متمانه‌ی نێوان حكومه‌تى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
K24- هه‌ولێر:
دوای رێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا گه‌شبینی خۆی به‌و رێكه‌وتنه نیشاندا و ده‌ستخۆشی له تیمی دانوستانكاری هه‌ردوولا كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
به ئه‌رێنى و گه‌شبينييه‌وه له رێكه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال ده‌ڕوانين. ده‌ستخۆشى له تيمى دانوستانكارى هه‌ردوولا بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌يشتن به رێكه‌وتن ده‌كه‌ين. ئه‌م كاره ئه‌نجامى هه‌ستكردن به به‌پرسياريه‌تى، پێكه‌وه‌يى و كارى هاوبه‌شى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانه.
سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشييه‌كى تايبه‌ت پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران، مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ين كه رۆڵێكى ديارى كاريگه‌ر و يارمه‌تيده‌رى بينى بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌يشتن به‌م رێكه‌وتنه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و به‌شداريى خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و ماندووبوونى بۆ گه‌يشتن به رێكه‌وتنه‌كه و هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين، كه يارمه‌تيده‌ر و هاوكار بوون.
ئه‌م رێكه‌وتنه هه‌نگاوێكى نيشتمانيانه‌ى دروسته له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى وڵات‌دا و ده‌بێته هۆى بنياتنانه‌وه و پته‌وكردنى متمانه له‌نێوان حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، هيوادارين هه‌نگاوى ديكه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى به‌دوادا بێت و گه‌ڕانه‌وه‌يه‌كى سه‌ربه‌رزانه و ئارام و بێ كێشه بۆ خوشك و برايانى ئێزدى و ته‌واوى خه‌ڵكى شنگال و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه، دابين بكات.
داواكارين پابه‌ندى به جێبه‌جێكردنى رێكه‌وتنه‌كه‌وه بكرێت، هه‌روه‌ها داوا له هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانمان ده‌كه‌ين بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و ناوچه‌كه و بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانيان هاوكارمان بن كه ده‌بێته مايه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورديى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
9/10/2020
H.B