میدیا عێراقییه‌كان: دامه‌زراندن به شێوه‌ی گرێبه‌ست له به‌غدا ناشه‌فافه و ده‌ستكاری ناوه‌كان كراوه

عێراق وه‌كوو وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌تایبه‌تی له ڕووی نه‌وت و كانزاكان و كشتوكاڵیشه‌وه، به‌ڵام پاره‌ی ئه‌و وڵاته كه‌مترینی بۆ خزمه‌تی گشتیی به‌كار ده‌هێنرێت و هه‌زاران ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان له دامه‌زراندن بێبه‌ش كراون و پشكپشكێنه و تایه‌فه‌گه‌ری خۆی به‌سه‌ر ته‌نانه‌ت دامه‌زراندی ڕۆڵه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندووه.
هه‌ر چه‌نده حكوومه‌تی عێراق پاره‌یه‌كی زۆری له‌به‌رده‌ستدایه و مانگانه داهاتێكی زۆر و زه‌به‌لاحی نه‌وتی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه خزمه‌ت به توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكات و له زۆربه‌ی پێویستی و پێداویستییه سه‌ره‌تایی و گشتییه‌كان بێبه‌شی كردوون.
له عێراق كار به ده‌ستوور و یاسای بودجه ناكرێت، باشترین به‌ڵگه‌ش په‌شیمانبوونه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدایه له ده‌ستوور و یاسای بودجه و بێبه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان له ماف و شایسته‌كانی كه به‌پێی ده‌ستوور و یاسا بۆی ده‌سته‌به‌ر كراوه.
پشكپشكێنه و حزبحزبێنه و تایه‌فه‌گه‌ری باڵی به‌سه‌ر جومگه‌كاندا كێشاوه و له بری دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان ڕۆڵ ده‌گێڕن، به‌مه‌ش به‌شێكی زۆری عێراقییه‌كان بوونه‌ته قوربانی و ئه‌م دۆخه‌ش تا دێت قووڵتر و خه‌ستتر ده‌بێته‌وه.
چه‌ند ڕۆژێكه میدیا عێراقییه‌كان و چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پارێزگای به‌غدا كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌لی دامه‌زراندنی به شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی ڕاگه‌یاند، ئێستا به‌هۆی پشكپشكێنه و حزبحزبێنه و تایه‌فه‌گه‌رییه‌وه، ده‌ستكاری ناوی ئه‌و كه‌سانه كراوه كه داواكاریی دامه‌زراندنیان پێشكه‌ش كردبوو.
ئه‌و میدیا و ماڵپه‌ڕ و په‌یجانه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌كه به نهێنی و به ناشه‌فافی به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌ستكارییه‌كی زۆری ناوه‌كان كراوه و له دیوانی پارێزگای به‌غدا ئه‌و ناوانه‌ی مه‌به‌ستیان بووه هێشتوویانه‌ته‌وه و بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی و ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌وانه كراون، ئه‌و ناوانه‌ی دیكه‌یش كه مه‌به‌ستیان نه‌بووه، له لیسته‌كان ده‌رهێنراون.
هاوكات عه‌توان عه‌توانی، پارێزگاری به‌غدا له لێدوانێكدا گوتوویه‌تی، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاریی دامه‌زراندنیان پێشكه‌شی دیوانی پارێزگاكه‌یان كردووه، دوای ناردنی ناوه‌كانیان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی و ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانی دامه‌زراندنیان به شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ ده‌رده‌چێت.