عادل باخەوان: گرنگه هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌ره‌نسا بونیات بنێت

بەڕێوەبەری ناوەندیی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگه بۆ قۆناغی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، جگه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕۆشنبیره‌كان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دروست بكات.
هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندیی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، له نیسانی ساڵی 2027 ئیمانوێڵ ماكرۆن له پۆسته‌كه‌ی نامێنێت و ئه‌گه‌ری زۆره چه‌پی چه‌پ ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت، بۆیه هه‌رێمی كوردستان له ئێستاوه ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چه‌پی چه‌پ بونیات بنێت و خۆی بۆ ئه‌م قۆناغه ئاماده بكات.
عادل باخەوان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرنگه هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو ئه‌رمه‌نه‌كان لۆبی به‌هێز له فه‌ره‌نسا دروست بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا هیچ بڕیار و یاسایه‌ك ده‌رناچێت له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌رمه‌نییه‌كان بێت، كه ئه‌وان ماوه‌ی په‌نجا ساڵه خه‌ریكی دروستكردنی ئه‌و لۆبییه به‌هێزه‌ن.
بەڕێوەبەری ناوەندیی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌وه‌یه به‌ناو قووڵایی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسیدا شۆڕ ببێته‌وه و تۆڕێكی به‌رفراوانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌واوی چینوتوێژ و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته دروست بكات، به‌تایبه‌تی كه وڵاتان به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌كان دروست ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ هه‌ینی، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە پارکی ئۆندرێ سیترۆێن، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا، هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی: فەرەنسا بە درێژایی مێژوو، هەموو کات هەڵوێستی مرۆڤایەتی و دۆستایەتیی بەرانبەر بە گەلی کوردستان بووە و لە سەردەمی ژەنەراڵ دیگۆل تا ئەمڕۆ هەموو کات فەرەنسا پشتیوانی دۆزی گەلی کوردستان بووە و یەکەم وڵات بووە ڕێگەی داوە ئەنستیتۆی کوردستانی لە پاریس بکرێتەوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ پاریس، گەیشتە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە كۆبووه‌وه.