هێمن میرانی: هیچ پێشێلكارییه‌كی به‌رچاوی ئه‌منی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تۆمار نه‌كراوه

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دەڵێت: بۆ پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان كاری پێویست ئه‌نجام دراوه، هەروەها تا ئێستا هیچ پێشێلكارییه‌كی به‌رچاوی ئه‌منی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تۆمار نه‌كراوه.
سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە بارەی پرسیاری په‌یامنێریی كوردستان24، تایبەت بە ئاماده‌كارییه ئه‌منییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ پاراستنی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی كوردانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستانن و بۆ ده‌نگدان ده‌چنه‌وه زێدی ڕه‌سه‌نی خۆیان، گوتی: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خته كراوه، ده‌روازه‌ی شاره‌كان و سه‌رجه‌م بازگه‌كان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
گوتیشی، تا ئێستا هیچ پێشێلكارییه‌كی زه‌قی ئه‌منی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تۆمار نه‌كراوه، هاوکات بۆ پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان كاری پێویست ئه‌نجام دراوه.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا بوو، شاندێکی باڵای ئەمنی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنی فیدراڵ سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کردبوو، ئامانجی کۆبوونەوەکە بەدواداچوونی ئامادەکارییە ئەمنییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و پێداویستییەکان و هەماهەنگیی ئەمنی نێوان هەردوو حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها باسی لەوە کردبوو، شاندی حکوومەتی عێراق، خۆشحاڵ بوون بە ئامادەکاریی تەواو و سەقامگیریی ئەمنی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەچوونی ئامادەکارییەکان بە باشترین شێوە.
بڕیارە هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوە بچێت.