نێچیرڤان بارزانی: مەهاباد قەرەداغی ئەڵقەیەکی گرنگی خەباتی ژنانی کوردستان بوو
پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی بڵاوکردەوە
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کەسوکار، هاوکار و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەهاباد قەرەداغی، دەڵێ " مەهاباد قەرەداغی ئەڵقەیەکی گرنگی خەباتی ژنانی کوردستان بوو".
مەهاباد قهرهداغی، نووسهر، شاعیر و چالاكوانی پرسی مافهكانی ژنان له ههرێمی كوردستان، دوێنێ (هەیینی، 9-10-2020) لە تەمەنی 54 ساڵیدا به نهخۆشیی كۆرۆنا لە ههولێر كۆچی دواییكرد.
دەقی پرسهنامهکەی سهرۆكى ههرێمى كوردستان:
بەداخەوە هەواڵی مەرگی شاعیر و نووسەر و چالاکوان مەهاباد قەرهداغی ـ م پێگەیشت. خاتوو مەهاباد قەرەداغی خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەبیاتی کوردی كردووه و بهرگريكارێكى ديارى مافى ئافرهتان و ئەلقەیەکی گرنگى خەباتی ژنانی کوردستان بووه لەپێناو دابینکردنی یەکسانیدا. ئێمە کار و چالاکییەکانی بەرز هەڵدەسەنگێنین.
پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەی کەسوکار و ئاشنا و هاوکاران و ڕۆشنبیران و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی شاد بێت و ئارامیيش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
10/10/2020