ڤیان دەخیل: ئێستا حکومەتی عێراق پارە بۆ پەکەکە لە شنگال نانێرێت

رێککەوتنەکە گرنگی زۆری هەیە

K24- هەولێر:

ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی شنگال بە کوردستان24ـی رایگەیاند،  لە ساڵی 2016ەوە، گروپی جیاوازی وەک حەشدی شەعبی و پەکەکە هاتنە ناو شنگال ئەمەش دۆخەکەی خراپتر کرد، رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگی زۆری هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە.

راشیگەیاند، پشتیوانیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ رێککەوتنەکە چونکە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان و دووبارە بونیادنانەوەی شنگال. هەروەها لەوەش تێدەگەن کە ناوچە جوگرافیایەکی گرنگی هەیە.

لەبارەی بەرهەڵستکاری حەشد و پەکەکە بۆ رێککەوتنەکە، ڤیان دەخیل گووتی، ئێستا حکومەتی عێراق پشتگیریی پەکەکە لەو ناوچەیە ناکات و مووچەیان بۆ نانێرێت؛ هەرچی حەشدی شەعبییە ئەگەر لە ژێر دەسەڵاتی عێراق بن دەبێت رێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن.

دووپاتیشکردەوە، رێککەوتنەکە سەرەتایەکە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140.