وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین
راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
K24- هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشوازی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەری کێشەی شنگال دەکات.
ئاماژەی بەوەشکراوە، هیوادارین رێککەوتنەکە ببێتەهۆی چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئەمنییە درێژخایەنەکانی شنگال و ببێتە هۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندووە، بەرژەوەندی خەڵکی شنگال بە تایبەت قوربانیانی جینۆسایدەکە دەبێت لەناو دڵی هەر پلانێک بێت کە بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیرییە.
رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا:
- میحوه‌ری ئیداری:
- ده‌ستنیشانكردنی قایمقامێكی نوێ بۆ قه‌زاكه، كه تایبه‌تمه‌ندی بێلایه‌نی، پیشه‌یی و ده‌ستپاكی تێدا بێت و به‌گوێره‌ی میكانیزمه ده‌ستووری و یاساییه‌كان كه‌سێكی په‌سه‌ند بێت.
- دوای ناساندنی قایمقامی نوێ، لیژنه‌ی هاوبه‌شی پێكهێنراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه به‌دواداچوون بۆ پێگه ئیدارییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ما پیشه‌یی، ده‌ستپاكی و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌زاكه.
- میحوه‌ری ئه‌منی:
- پۆلیسی ناوخۆیی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و هه‌واڵگری به‌رپرسیارێتی ئاسایشی ناوخۆی سه‌نته‌ری ئه‌و قه‌زایه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ته‌واوی پێكهاته و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ی سنووری قه‌زای شنگال.
- به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌و قه‌زایه له رێگه‌ی دامه‌زراندنی (2500) كه‌س له‌سه‌ر میلاكی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی شنگال، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی خه‌ڵكی شنگال، كه له كه‌مپه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
- كۆتاییهێنان به بوونی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "pkk" له قه‌زای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها نابێت نه په‌كه‌كه و نه گروپه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه هیچ رۆڵێكیان له ناوچه‌كه هه‌بێت.
- میحوه‌ری دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه:
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاسته‌كه‌ی و ورده‌كاری ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاری ده‌كرێت.
- بۆ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی هه‌موو ئه‌وه‌ی له میحوه‌ره ئیداری و ئه‌منییه‌كاندا هاتووه، لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو لادا پێكده‌هێنرێت، بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ناو رێكه‌وتنه‌كه.