دکتۆر حەسەن گونوش: سەیرکردنی مانگگیران کاریگەریی لەسەر چاو نابێت

پسپۆرێکی نەشتەرگەریی چاو بۆ کوردستان24 ئاشکرای دەکات، سەیرکردنی دیاردەی گیران و تەواوبوونی گیرانی مانگ، هیچ کاریگەرییەک لەسەر چاو دروست ناکات.
دکتۆر حەسەن گونوش، پسپۆری نەشتەریی چاو، لەبارەی کاریگەرییەکانی دیاردەی گیرانی خۆر و مانگ، لەسەر تۆڕی چاو، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سەیرکردنی دیاردەی خۆرگیران و تەواوبوونی، مەترسی گەورە لەسەر تۆڕی چاوی مرۆڤ دروست دەکات، بە ئاستێک دەگاتە حاڵەتی کوێر بوون، لەبەر ئەوە پێویستە هاووڵاتییان زۆر هۆشیاربن و هەوڵ نەدەن بێ زانیاریی لەبارەی مەترسییەکانی ئەو دیاردەیە لەسەر تۆڕی چاو، سەیری خۆرگیران و بوونەوەی نەکەن، بەڕێنمایی زۆر تایبەت نەبێت کە هەر کەسێک پابەند دەکات بە لەچاوکردنی چاویلکەی تایبەت.
لەبارەی مانگ گیرانیش کە بەپێی شارەزایانی زانستی فەلەکناسی، ئەمڕۆ ئێوارە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات، دکتۆر حەسەن گونوش گوتی: بەپێی زانستی پزیشکی، سەیرکردنی دیاردەی مانگ گیران و تەواوبوونی، هیچ مەترسییەک لەسەر تۆڕی چاو دروست ناکات، ئەوەی حەزی بە بینینی ڕاستەوخۆی دیاردەکەیە، دەتوانێت بە ئازادیی سەیری بکات.