رۆیتەرز: میلیشیا عێراقییەکان هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا دەوەستێنن
چەند مەرجێکیان بۆ حکومەتی عێراقی هەیە
K24 - هەولێر
بەشێکی گرووپە عێراقییەکانی سەر بە ئێران رازیبوون بە راگرتنی هێرشی مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا، بەو مەرجەی حکومەتی عێراق کاتێک دیاریبکات بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا.
ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 11-10-2020) بڵاویکردەوە، محەمەد موحیی، گوتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە "گرووپەکان پرۆژەی ئاگربەستەکە و مەرجەکانیان پێشکەش کردووە".
ئاگربەستەکە، بەپێی رۆیتەرز هەموو گرووپەکانی بەرگری (دژی ئەمەریکا) دەگرێتەوە، لەنێویاندا ئەوانەش کە هێزەکانی ئەمەریکایان دەکردە ئامانج.