عێراق.. 62 كهسی دیكه گیانیان لهدهستدا و زیاتر له 2200 كهسی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
3 ھەزار و 827 كەس بە تەواوی لەم نەخۆشییە چاكبوونەتەوە
K24 – ھەولێر:
عێراق لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2 ھەزار و 206 حاڵەتی توشبوونی نوێی بەكۆرۆنا تۆماركرد و بەمەش ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق بەرز بوویەوە و گەیشتە 402 ھەزار و 330 كەس.
وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیكردووە. 62 حاڵەتی مردن لەو ماوەیەدا تۆماركراون و ژمارەی مردوووانی بەھۆی ئەو پەتایە لە عێراقدا گەیشتە 9 ھەزار و 852 كەس.
ھەروەھا لە 24 كاتژمێری رابردوو 3 ھەزار و 827 كەس بە تەواوی لەم نەخۆشییە چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی ژمارە چاكبووانی ئەم پەتایە گەیشتە 336 ھەزار و 157 كەس.
ھەر بەپێی راگەیاندراوەكە، ژمارەی ئەو توشبووانەی تا ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون 56 ھەزار و 321 كەسن و لەم ژمارەیەش 528 لە ژێر چاودێری چڕدان.