ترەمپ: من ئیتر مەترسی نیم
ترەمپ: وادیارە من بەرگرییەكی باشم ھەیە
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئیتر تووشبووی كۆرۆنا نیم، پزیشكی كۆشكی سپیش جەختیكردەوە، ئیتر سەرۆك سەرچاوەی گواستنەوە پەتاكە نییە.
ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز" ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، ئەو پشكنینانەی بۆی ئەنجامدراون دەریانخستووە، ئیتر تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە و دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ گردبوونەوەكانی ھەڵبژاردن بەبێ ئەوەی مەترسی لە سەر خەڵك درووستبكات.
ترەمپ گوتی: ئەو "لە باڵاترین تاقیكردنەوە و باڵاترین پێوەرەكان دەربازم بوو.. وادیارە من بەرگرییەكی باشم ھەیە و دەتوانم لە ژێرزەمین دەرچم".
لە لایەن خۆیەوە، شەوی رابردوو پزیشكی كۆشكی سپی، شون كونلی راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا جەختیكردەوە لەوەی ئیتر ترەمپ سەرچاوە نییە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئاماژەشیكرد، ترەمپ گشت پێوەرەكانی ناوەندهكانی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیەكان و خۆپاراستنی دەربازكرد. واتە دەتوانێت لە كەرەنتیە بچێتە دەرەوە بەبێ ئەوەی مهترسی بێت لە سەر خەڵك.